لەسەر راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی بنەماڵەی حاجی مەزهەر قەرەبووكرانەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەسەر راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رۆژی چوارشەممە 18_1_2023 بنەماڵەی حاجی مەزهەر سیرێ قەرەبووكرانەوە و هەموو پێداویستییەكانیان بۆ دابینكرا.

لەبارەی قەرەبووكردنەوەكە حاجی مەزهەری سیرێ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، بافڵ جەلال تاڵەبانی هەموو پێداویستییەكانیان بۆ خۆیان و دراوسێكانیشیان دابینكردووە هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، سوپاسی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكەین كە لە سەرەتای كارەساتەكەوە لەگەڵماندا بووە، هەر لە سەرەتای كارەساتەكەوە لە دەرهێنانی تەرمەكان و چارەسەركردنی بریندارەكانەوە هاوكارمان بوون و سەرجەم دامودەزگاكانیان راسپاردووە كە هەر پێداویستییەك هەیە بۆ ئێمەی جێبەجێبكەن.

باسی لەوەشكرد، ئەوەی ئەوان بۆ ئێمەیان كردووە ناتوانین سوپاسیان بكەین، بەڕاستی هەر لە مام جەلال دەوەشێتەوە كە ئەو نەوە باشانەی بۆ ئێمە بەجێهێشتووە و خزمەتییان پێشكەش بە ئێمە كردووە.

لە بەشێكی تری كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا، حاجی مەزهەر ، روونیكردەوە، هەر وەك لە یەكەم ساتەوە كاك بافڵ تاڵەبانی رایسپار هەموو كارێكمان بۆ بكرێت، ئێمە هەموو كارێكمان بۆكراوە و سەرجەم پێویستییەكانمان جێبەجێكراوە، هەموو ئەوەی پێویستە لە قەرەبووكردنەوەوە هەم بۆ خۆمان و هەم بۆ دراوسێكانیشمان كراوە.

دەربارەی دورستنەكردنەوەی خانووەكەی كە رووداوەكە تێیدا روویدا ئاشكرایكرد، من خۆم داوامكرد كە خانووەكەی خۆم بۆ دروستنەكەنەوە، چونكە ناتوانم لەو شوێنەدا بژیم، لە شوێنی تر هەموو شتێكیان بۆ كردووین، بۆئەوەی هەموو لایەك بزانن و نەوترێت بۆ خانووەكەی دروستنەكراوەتەوە ئەوە داواكاریی خۆم بووە و بە سوپاسەوە داواكەم قبوڵكراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا