بەرپرسێكی بزوتنەوە پەكەكە بە هۆكاری چونی هاوڵاتیان بۆ دەرەوە دەزانێت

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی سەركردایەتی بزوتنەوەی ئیسلامی رایدەگەیەنێت، پەكەكە نەك تەنیا بووەتە كێشە بۆ هەرێمی كوردستان، بەڵكو بووەتە كێشەی گەورە بۆ هەموو تاكێكی كورد، دەشڵێت، “یەكێك لە هۆكارەكانی چونی هاوڵاتیان بۆ دەرەوە پەكەكەیە”.

كەمال زراری ئەندامی سەركردایەتی بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان، بە میدیاكانی پارتی راگەیاندووە، كۆی كێشەكانی هەرێمی كوردستان هۆكارن بۆئەوەی خەڵك و گەنج روو بكەنە وڵاتان، بەڵام بەشێكی ئەو كێشەیە بەهۆی بوونی پەكەكەوەی لە ناوچەكانی كوردستان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو ناوچانەی پەكەكەی تێدایە، بەردەوام شەڕ و كوشتن و بۆردمان و نائارامی تێدایە.

هاوكات باس لەوەدەكات، ئەو گوندانەی پەكەكەیان تێدایە، رێ نادرێ حكومەت ئاوەدانیان بكاتەوە، ئەمەش وایكردووە لەو شوێنانە دەرفەتی كار نەبێت، ئەگەر پەكەكە نەبێ توركیا هێرش ناكاتە سەر ئەو ناوچانە، هێزیش ناهێنێتە ناو خاكی كوردستانەوە.

كەمال زراری بەمیدیاكەی پارتی وتووە، “پەكەكە نەك تەنیا گرفتی گەورەیە بۆ هەرێمی كوردستان، بگرە كێشە و گرفتی گەورەیە بۆ هەموو كورد”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا