ڕێژەی بەشداریکردن لە دەنگدان 38%ی تێپەڕاند

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە16ی کانونی یەکەم، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، ڕێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانی تایبەت 38%ی تێپەڕاندووە.

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، لە سەرانسەری عێراق ڕێژەی دەنگدانی تایبەت گەیشتووەتە 38% و کاتی دەنگدان درێژناکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەکرد، لە پارێزگای سلێمانی ڕێژەی دەنگدان زۆرترینە و گەیشتووەتە 53%، هەروەها لە پارێزگای کەرکوک گەیشتووەتە 39%، پارێزگاکانی دیکەش بەمشێوەیە بووە، موسەننا 49%، بابل 48%، میسان 29%، کەربەلا 41% و لە نەجەف 38%.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە16ی کانونی یەکەم، لە کاتژمێر 7ەوە، دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دەستیپێکرد و تا کاتژمێر 6ی ئێوارەوە بەردەوام دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا