بەڕێوەبەری نوێی هاتوچۆی سلێمانی بەوەکالەت دەستبەکاربوو

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، عومەر نامیق بەڕێوەبەری نوێی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت لە پۆستەکەیدا دەستی بەکارکردووە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “سەر لەبەیانی ئەمڕۆ 5/7/2022 لە مەراسیمێکی فەرمیدا کە لە چوارچێوەی پرۆسەی گۆڕانکاری لە پۆستی بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی ڕێکخرا. لیوای پۆلیس (خۆشەویست جەمال ئەحمەد ) کە بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی بوو بەوەکالەت کۆتایی بە ماوەی ئەرکەکەی هات”.

ئەوەش هاتووە، لەجێگای لیوا (خۆشەویست) عەمیدی هاتووچۆ (عومەر نامیق حەسەن) دەست بەکار بوو وەک بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت.

ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژی دووشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم ڕایگەیاند، “خۆشەویست جەمال ئەحمەد بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لەسەر داوای خۆی لە پۆستەکەی بەخشرا”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا