ئەگەری هەیە پووتین و زێلینیسكی كۆببنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دەرەوەی رووسیا رایدەگەیەنێت پووتین و زێلینیسكی كۆدەبنەوە.

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند: لەمڕۆ و سبەیدا دانوستانی رووبەڕووی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا لە ئیستانبوڵ دەستپێدەكات.

لاڤرۆڤ ئاشكراشیكرد، ڤلادیمێر پووتین لاری نییە لە دیداری لەگەڵ سەرۆكی ئۆكرانیا، بەشێوەی راستەوخۆ، بەمەرجێك سەرجەم ئامادەكارییەكانی بۆبكرێت.

لەدوای هێرشەكانی رووسیا بۆ سەر ئۆكرانیا، لە 24 ی شوباتی رابردوو، تا ئێستا چەند جارێك سەرۆكی ئۆكرانیا داوای دیدار و كۆبونەوەی راستەوخۆی لە پووتین كردووە بە ئامانجی چارەسەر كردنی كێشەكانی نێوانیان و راگرتنی جەنگ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا