عەبدولستار مەجید: حکومەت ئاماده‌نییه‌ پارە بۆ بیمەی کشتوکاڵی خه‌رجبكات

پۆڵەتیك پرێس

سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری له‌ په‌ڕله‌مانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت “حكومەنی هەرێمی كوردستان ئامادە نییە ملیارێك دینار بۆ بیمەی کشتوکاڵی خه‌رجبكات”.

عەبدولستار مەجید، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری له‌ په‌ڕله‌مانی كوردستان رایگەیاند، دوو جار پڕۆژەی یاسای بیمەی کشتوکاڵمان لە ڕێگەی سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە ئاڕاستەی حکومەت کرد، کە ئەگەر ئەم پڕۆژەیە پەسند بکرێ ئەوا ئەو زیانانەی بەھۆی کارەساتی سروشتیەوە بەر کەرتی کشتوکاڵ، ڕووەک و ئاژەڵ دەکەوێ قەرەبوو دەکرێنەوە.

وتیشی “حکومەت بەبیانوی بارگرانی دارایی ڕەتی کردۆتەوە هیچ بڕەپارەیەك بۆ بیمەی كشتوكاڵی خەرجبكات، لە كاتیكدا ساڵانە چەند بارگرانی دارایی دەکەوێتە سەر حکومەت؟ تەنھا یەک ملیار دینار کە ناکاتە یەک ملیۆن دۆلاریش.

ئەمە لەكاتێكدایە، ساڵانە بەهۆی هاوردەكردنی بەرهەمی دەرەكی و كەمی دابینكردنی پێداویستی كشتوكاڵی زیانێكی زۆر بەر جوتیاران دەكەوێت.

 

May be an image of one or more people

May be an image of text

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا