ئەو بڕیارەی عێراقیەکان چاوەڕێی بوون دادگای فیدراڵی ڕایگەیاند

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق ڕایگەیاند، دانیشتنی یەکەمی پەرلەمان کە ڕۆژی 9ی ئەم مانگە بەڕێوەچوو یاسایی و دەستورییە و تەواوی تێچووی سکاڵاکەشی خستە ئەستۆی باسم خەشان.

ئەمڕۆ سێشەممە دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاریدا، سکاڵاکەی باسم خەشان، پەرلەمانتاری عێراق ڕەتبکاتەوە و دانیشتنی یەکەمی پەرلەمان و هەڵبژاردنی محەمەد حەلبوسی وەک سەرۆکی پەرلەمان بە دەستووری لەقەڵەمبدات، و بڕیاریشیدا تەواوی تێچووی سکاڵاکە بخاتە ئەستۆی باسم خەشان.

دادگای باڵای فیدڕاڵی ئاشکراشی کرد، “سەرۆکایەتیکردنی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان لەلایەن خالید دەراجی، پەرلەمانتاری عێراق، پێچەوانەی دەستوور نییە”.

هاوکات، دادگا ئەو بڕیارەشی هەڵوەشاندەوە کە پێشتر لەبارەی وەستاندنی کاروباری دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەریکرد.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک