مەسعود حەیدەر: لێکدانەوەکانی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ یاسای بوودجە هەڵەیە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەسعود حەیدەر، بریکاری وەزیری دارایی عێراق، رەخنە لە وەزارەتی دارایی عێراق دەگرێت و دەڵێت “لێکدانەوەکانیان درووست نیە”.

مەسعود حەیدەر، بریکاری وەزیری دارایی عێراق لەسەر لیستی پارتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، خوێندنەوە و لێکدانەوەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی یاسای بوودجەوە درووست نیە و دەڵێت، “پشکی هەرێمی کوردستان لە یاسای بوودجەدا تەنها بۆ مووچە مانگانە 775 ملیار دینارە”.

ئاشکراشیکرد، دەبێت یاسای چاودێری دارایی و یاسای بوودجەی گشتیی عێراق وەک خۆی جێبەجێبکرێت و نابێت هیچ کەس “بە میزاجی خۆی” مامەڵە لەگەڵ بوودجە بکات.

لەبارەی دەنگۆی رەتكردنەوەی ئەو 500 ملیارەی عێراق بڕیارە بە قەرز بیدات بە هەرێم، مەسعود حەیدەر وتی: من نوێنەری هەرێم و وتەبێژی حكومەتی هەولێر نیم، ئەبێت لەخۆیان بپرسن بزان چی هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا