كونسوڵخانە و نوێنەرایەتی وڵاتان لە هەرێم داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كونسوڵخانە گشتییەكان و نوێنەرایەتییە دیبلۆماسییەكانی یەكێتی ئەوروپا و 12 وڵاتی جیهان لە هەرێمی كوردستان داوا لە پەرلەمانی كوردستان و حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن، هەموو هەنگاوێكی پێویست بنێن بۆ ئەوەی هەڵبژادن بەبێ دواخستن ئەنجام بدرێت.

رۆژی سێشەممە 16_5_2023، كونسوڵخانە گشتییەكان و نوێنەرایەتییە دیبلۆماسییەكانی بەریتانیا، ئەمەریكا، ئەڵمانیا، هۆڵەندا، كەنەدا، یەكێتی ئەوروپا، فەرەنسا، چیك، یۆنان، ئیتاڵیا، بولگاریا، پۆڵەندا و رۆمانیا لە راگەیەندراوێكی هاوبەشدا، دەستخۆشی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و پەرلەمانی كوردستان و خەڵكی هەرێم دەكەن، بۆ پابەندبوونی بەردەوامیان بە بنەما و بەها دیموكراسییەكان و پێشوازیكردن لە رۆحی نوێبوونەوەی هاوكاری نێوان لایەنەكان.

لەو راگەیەندراوە هاوبەشەدا، داوا لە پەرلەمانی كوردستان و حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن هەموو هەنگاوێكی پێویست بگرێتەبەر لەپێناو ئەنجامدانی هەڵبژاردن بەبێ دواخستن.

كونسوڵخانە گشتییەكان و نوێنەرایەتییە دیبلۆماسییەكانی یەكێتی ئەوروپا و 12 وڵاتی جیهان لە هەرێمی كوردستان جەخت لەسەر گرنگی هەڵبژاردنێكی ئازاد و دادپەرەرانە دەكەنەوە و داوا لە هەموو لایەنە پەیوندیدارەكان و لایەنە سیاسییەكان و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكەی هەریمی كوردستان دەكەن بەشێوەیەكی هاوبەش كاربكەن بۆ تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگانەی ماون لەبەردەم پرۆسەی هەڵبژاردن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا