رووسیاو ئۆكرانیا ژمارەیەك دیلیان ئاڵوگۆڕكرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەنێوەندگیریی ئیمارات، ئۆكرانیا 248 سەرباز و رووسیاش 230 سەرباز و مەدەنیی دیلیان ئاڵوگۆڕ كرد.

رۆژی چوارشەممە 3-1-2024، وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند، دوای چەند دانوستاندنێكی ئاڵۆز لەگەڵ ئۆكرانیا كە ئیمارات نێوەندگیریان بوو، 248 سەربازی رووسی، كە لەلایەن ئۆكرانیاوە بەدیل گیرابوون، ئازادكران.

لە درێژەی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی بەرگریی رووسیا كە لە تەلەگرام بڵاوكراوەتەوە، هاتووە، چارەسەری پزیشكی و دەروونی بۆ هەموو سەربازەكان دابینكراوە.

ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا ئازادكردنی زیاتر لە 200 سەربازی ئۆكرانی لەلایەن رووسیاوە راگەیاند و ڤیدیۆیەكی هاتنەوەی سەربازەكانی بڵاوكردەوە، لەسەریشی نووسیوە، ئەوانەی ئێمەش هاتنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا