پۆلیسی ڕاپەڕین: هاککەرێک دەستگیرکرا

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین رایگەیاند، بەتۆمەتی هاککردنی فەیسبوک هاککەرێک دەستگیرکرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە11ی شوبات، پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە،” لەسەر سکاڵای هاوڵاتیەک کە بەوتەی خۆی پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لێ هاککراوە، دەستبەجێ دوای بەدەستهێنانی بڕیاری دادوەر دەستکرا بە لێکۆڵینەوە و توانرا هاککەرەکە و تۆمەتبارێکی دیکەش، کە پەیوەندی بەهەمان تاوانەوە هەیە له لایەن بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین بە هەماهەنگی هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتن دەستگیر بکرێن”.

ئاماژەی بەوەکرد، یەکێک لە تۆمەتبارەکانیش دانی ناوە بە تاوانەکەیدا، کە بە وتەی خۆی دەستی هەبووە لە هاککردنی فەیسبوکی سکاڵاکار.

ڕوونیکردەوە، تۆمەتبار هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی زانیاری کەسیەتی کردووە بۆ بەدەستهێنانی بڕێک پارە، لە وتەکانیدا دانی بەوەشدا ناوە پێشتریش فەیسبووکی هاوڵاتیەکی دیکەی هاککردووە، لە ئێستادا هاککەرەکە و تۆمەتبارەکەی تر بە ماددەی 2 لە یاسایی قەدەغەکردنی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی کردن ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەش لە دۆسیەکەدا بەردەوامە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا