سەرۆكی ئۆكرانیا گەیشتە سعودیە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بە مەبەستی بەشداریكردن لە لوتكەی كۆمكاری عەرەبی‌، سەرۆكی ئۆكرانیا گەیشتە جەددە.

ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تێلیگرام نووسیوویەتی: لەمیانەی لوتكەی كۆمكاری عەرەبی وتارێك پێشكەش دەكەم، دواتر لەگەڵ شازادە محەممەد بن سەلمان كۆدەبمەوە، جیا لەوەش كۆبوونەوەی دیكە ئەنجام دەدەم.

زێلینسكی لە تویتەریش نووسیوویەتی: سەردانەكەم بۆ سعوودیە، بۆ پتەوتركردنی پەیوەندییەكانی ئۆكرانیا جیهانی عەرەبییە.

هەروەها دەڵێت: گیراوە سیاسییەكان لە هەرێمی كریمیا، هەماهەنگی لە بواری وزە و پرسی ئاشتی تەوەرەكانی گفتوگۆكانم دەبێت.

كۆمكاری عەرەبی لوتكەی 32هەمین لە جەددەی سعوودیە بە ئامادەبوونی تەواوی ئەندامانی‌ بەڕێوەدەبات.

بەگوێرەی زانیارییەكانی میدیا ئەمەریكییەكان، زێلینسكی لەدوای تەواوبوونی بەرنامەكانی لە سعودیە، دەچێتە ژاپۆن و بەشداری لە كۆبوونەوەی گرووپی جی حەوت دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا