گەریلا كوژرانی ژمارەیەك سەربازی دیكەی سوپای توركیای راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەپەگە ڕایگەیاند، گەریلاكان لە ناوچەكانی زاپ، ئاڤاشین و خواكورك چالاكییان دژی سوپای توركیا ئەنجامداوە و تێیدا چوار سەربازی سوپای توركیا كوژراون و سێ سیستمی كامێرای چاودێرییش تێكشكێندراون.

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیەندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی چالاكییەكانی گەریلاكان لە ناوچەكانی زاپ، ئاڤاشین و خواكورك بڵاوكردەوە، كە لە ڕۆژانی 5 تا 12 ی ئابی 2022 بە بۆنەی 38 ە مین ساڵیادی دەستپێكردنی خەباتی چەكداریی پەكەكەوە دژی سوپای توركیا ئەنجامیانداوە.

هەپەگە ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە چالاكییەكاندا چوار سەربازی توركیا كوژراون و دوو كامێرای حەراریی و سیستمێكی كامێرای چاودێریی تێكشكێندراون.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، كە سوپای توركیا پێنج جار بە فڕۆكەی جەنگیی، نۆ جار بە هێلیكۆپتەری جەنگیی و دەیان جاریش بە كاتیۆشا ناوچەكانی جەنگیان بۆردوومان و تۆپباران كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا