پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەهۆی رووداوێکی تەقەکردنەوە لە زانکۆی نێڤادای لاس ڤێگاس، سێ کەس کوژران و تەقەکەرەکەش لەلایەن پۆلیسەوە کوژرایەوە.
رووداوەکە ئێوارەی چوارشەممە بەکاتی ئەمریکا روویداوە و تەقەکەرەکە چووەتە ناو کەمپی زانکۆی نیڤادا لە لاس ڤێگاس و دەستی بە تەقەکردن کردووە و لە ئەنجامدا 3 کەسی کوشتووە و کەسێکی دیکەشی بە سەختی بریندارکردووە.
پۆلیس تا ئێستا رەگەز و ناسنامەی تەقەکەرەکەی ئاشکرا نەکردووە.
زانکۆکە دەکەوێتە دووری 3 کیلۆمەتر لە لاس ڤێگاس-ی ویلایەتی نیڤادا لە ئەمریکا و ژمارەی خوێندکارەکانی 25 هەزار خوێندکارە.