سەعدی پیرە: لە بەغدا هەوڵدرا کودەتامان بەسەردا بکرێت

پۆڵەتیک پرێس

سەعدی ئەحمەد پیرە ڕایگەیاند، لە بەغدا هەوڵدرا کودەتامان بەسەردا بکرێت، بەڵام نەمانهێشت سەر بگرێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 31ی ئادار سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە پۆڵەتیک پرێس-ی ڕاگەیاند، باشترە لە داهاتووەیەکی نزیک  لایەنە کوردیەکان بەیەکەوە هاریکاری بکەن لە بەغدا، بەهۆی ئەوەی ڕێکەوتنیتر ئەزموون کراو سەرکەوتوو نەبوە.

ڕۆژی چوار شەممە دانیشتنی پەرلەمان لە بەغدا ئەنجام درا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار، بەڵام بەهۆی ڕێکنەکەوتنی لایەنەکان ژمارەیەکی زۆر لە پەرلەمانتاران و لایەنە سیاسیەکان بایکۆتی کۆبوونەوەکەیان کردوو  دانیشتنەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا