جوڵەی بازرگانی لە چەند دەروازەیەكی عێراق دەست پێدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق دەستپێكردنەوەی جموجوڵی بازرگانی لە شەش دەروازەی سنووری راگەیاند.

عومەر وائیلی سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق راگەیاند، دوای كۆبونەوەی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بە سەرۆكایەتی ناسر حسێن وەزیری گواستنەوە بڕیاری دەستپێكردنەوەی كاروباری بازرگانی لە چەند دەروازەیەكی سنوری دراوە.

باسی لەوەشكرد، ترانزێتی كاڵا لە هەریەك لە دەروازەكانی زرباتییە و قائم و ترێبل و مونزرییە و سەفوان و عەرعەر لەگەڵ پێنج وڵات ئەنجامدەدرێن.

روونیشیكردەوە، ئەو بڕیارە گرنگی خۆی دەبێت، چونكە داهاتی وڵات زیاد دەكات و وڵاتان سوود لە پێگەی عێراق وەردەگرن.

ئەو بڕیارەش دوای ئەوە دێت، پێشتر بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە جموجوڵی بازرگانی و ترانزێت لە دەروازە سنورییەكانی عێراقدا راگیرابوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا