بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەڵێنتان پێدەدەم جارێکیتر رێگەنادەین سلێمانی ببێتە قوربانیی ململانێکان

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ یادی راپەڕینی سلێمانی دەکەینەوە، یادی شارێک کە هەمیشە سەرچاوەی وزە و هێزی بەردەوامیمان بووە. ئەو شارەی مام بە (شارە حەیاتەکە) ناوی دەهێنا و هەرواش دەمێنێتەوە”.

‏‎باسی لەوەشکرد، “سلێمانی هەمیشە سەربڵند و شکۆمەند بووە، بێدەنگ نابێت و پاشکۆبوون رەتدەکاتەوە. لەبەرامبەر هیچ هێزێک خۆی نەوی ناکات و وەک چیاکانی خۆڕاگر و پتەو دەمێنێتەوە. بەردەوام لەنوێبوونەوەدایە و زیندووێتی خۆی ون ناکات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە رۆژانی خەبات دژی زوڵم و ستەم، سلێمانی بوو رۆڵەکانی خۆی دەکردە قوربانیی ئازادی و سەرفرازی بۆ هەموو کوردستان. لە خەباتی دیموکراسی و مەدەنیشدا هەر خۆی سەرمەشق بووە و مێژوو شایەتی ئەم راستییانە دەدات”.

‏‎جەختی لەوەشکردەوە، “دەزانین دروشمی زۆر بەرزکراونەتەوە و مژدەی گەورە بە سلێمانی دراوە، بەڵام بەمەبەست بووبێت یان نا فەرامۆشکراون. بۆیە لەم یادە پیرۆز و شکۆدارەدا بەڵێنتان پێدەدەم جارێکیتر رێگەنادەین سلێمانی ببێتە قوربانیی ململانێکان و غەدر لە سلێمانی و مێژووە پڕ لە سەروەرییەکەی بکرێت. داهاتووش روونی دەکاتەوە کوڕە دڵسۆزەکانی سلێمانی کێن و کێ شان دەخاتە ژێر باری بەرپرسیارێتییەکان”.

‏‎لە کۆتایشدا وتی، “سڵاو لە رۆحی پاکی شەهیدان، سەربەرزی و سەرفرازی بۆ خەڵکی شارە حەیاتەکە و سەرجەم خەڵکی خۆشەویستی کوردستان”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا