پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێدا هاتووه: محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می بۆ كه‌سوكاری قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆی باشووری توركیا و باكووری سووریا ده‌ربڕی.
سوودانی به‌ناوی حكومه‌ت و گه‌لی عێراقه‌وه پرسه وسه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری قوربانییان كرد و داوایكرد به‌شێوه‌یه‌كی خێرا ژماره‌یه‌ك تیمی فریاكه‌وتن بۆ قوربانییان و زیانلێكه‌وتووانی ئه‌م كاره‌ساته ره‌وانه‌بكرێت.
بەپێی ڕاگەیاندراوی نوسینگەی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق: سودانی ڕێنمایی ده‌ركرد، به‌په‌له ژماره‌یه‌ك تیمی به‌رگری شارستانی، تیمی فریاگوزاری و كه‌ره‌سته‌ی پزیشكی فریاگوزاری، فریاگوزاری سه‌ره‌تایی، شوێنی حه‌وانه‌وه و كه‌لوپه‌ل و پێداویستی، هه‌روه‌ها بڕی سه‌به‌ته‌ی خۆراك و سوته‌مه‌نی، بۆ به‌شداریكردن له‌و كاره‌ساته، ره‌وانه‌ی قوربانییه‌كان و ئه‌و كه‌سانه بكرێت كه زیانیان به‌ركه‌وتوه”.
هەروەها سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانیشكردوه، دۆخی ئاماده‌یی و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا بۆ كاره‌ساته سروشتییه‌كان له وڵات به‌رزبكرێته‌وه.
دووشەممە زنجیرەیەک بومەلەرزەی بەهێز، باکور و ڕۆژئاوای کوردستان گرتەوەو ژمارەیەک زۆر قوربانی لێکەوتەوە، بوومەرزەکە لەباشوری کوردستان لەشاری دهۆک و هەولێریش هەستی پێکرا.