سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕێنمایی دەربارەی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی ڕەمەزان دەردەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، وەزارەتی بازرگانی ئاراستەکرد بۆ چارەسەرکردنی هەر دواکەوتنێک کە ڕەنگە لەگەڵ دابەشکردنی بەشەخۆراکی تایبەت بە مانگی ڕەمەزاندا ڕووبدات.

ئەمڕۆ یەک شەممە، حەیدەر مەجید، وتەبێژی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران، بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، وەزارەتی بازرگانی ئاراستەکردووە بۆ چارەسەرکردنی هەر دواکەوتنێک کە ئەگەری هەیە لە دابەشکردنی بەشەخۆراکی تایبەت بە مانگی ڕەمەزان و خۆراکی پاڵپشتیکراودا ڕووبدات.

ڕوونیکردەوە، ئەم ڕێنماییە لەڕۆژی 28ی ئادار لەکاتی دانیشتنی 13ی ئاسایی کابینەی حکومەتدا دەرچووە.

لەکاتێکدا، حکومەتی عێراق بڕیاریدا لەگەڵ بەشەخۆراکی مانگی ڕەمەزاندا هەندێک ماددەی خۆراکی دیکەش بۆ سەبەتەی خۆراک زیادبکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا