هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: ئەو درۆنەی كەوتە خوارەوە هی ئێمەبوو

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژ بە داعش رایگەیاند، ئەو فڕۆكە بێفڕۆكەوانە (درۆنە) ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ(چوارشەممە) لە هەولێر كەوتۆتە خوارەوە، درۆنێكی بێ چەك بوەو سەر بە هێزەكانمان بوە.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ئێوارەی ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكلادەوە، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی بێ چەكی سەر بە هێزەكانی هاوپەیمانان، سەعات 1:08 خولەكی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی كێشەیەكەوە كەوتۆتە خوارەوەو هیچ زیانێكی گیانی لێ نەكەوتۆتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكە لەكاتی كەوتنەخوارەوەیدا خۆی كێشاوە بە تاوەرێكی ئینتەرنێتدا.
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی وتوشیەتی، بەرپرسانی هاوپەیمانان لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی هەرێم كاردەكەن بۆ هەڵسەنگاندنی هەر زیانێك كە لە روداوەكە كەوتبێتەوە.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە “هێزە كوردییە هاوبەشەكانمان پارچەكانی فڕۆكەكەیان هەڵگرتۆتەوە. لێكۆڵینەوە لە روداوەكەش بەردەوامە.”

پێشتر دژە تیرۆری كوردستان رایگەیاند: ئەو درۆنەی كەوتووەتە خوارەوە درۆنێكی ناوخۆییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا