لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە رووسیا 30 کەس گیانیان لەدەستدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شەوی رابردوو، بەهۆی گڕکرتنی یەکێک لە بەنزینخانەکانی هەرێمی داگستانی سەر بە رووسیا، لانیکەم 30 کەس گیانلەدەست دەدەن.

درەنگانی شەوی رابردوو، بەهۆی گڕگرتنی وێستگەیەکی سوتەمەنی لە شاری ماخاچکالای پایتەختی هەرێمی داگستانی باشووری رووسیا، نزیکەی 30 کەس کوژران ، کە لە نێویاندا سێ منداڵ هەن و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.

ئاگرەکە کاتژمێر 9:30 خولەکی شەوی رابردوو بە کاتی ناوخۆیی هەرێمەکە، لە وەرشەیەکی چاککردنەوەی ئۆتۆمبێل کەوتۆتەوە و دواتر پەڕیووەتەوە بۆ وێستگەیەکی سوتەمەنی لە نزیکی وەرشەکە و، بەپێی لێدوانی بەرپرسانی بەرگری شارستانی شارەکە، دەنگی تەقینەوەی گەورە بیستراوە لەو کاتەی وێستگەکە گڕی گرتووە.

یەکێک لە شایەتحاڵەکانی ووتی، “هاوشێوەی جەنگ وابوو، دەنگی تەقینەوەی گەورەمان بیست، ئاگر لە هەموو شوێنێک کەوتبوویەوە، پاش تەقینەوەکە سەرمان دای بە زەوییەکەدا و هیچی ترمان بیر نایەت”.

بەپێی زانیارییەکانی حکومەتی خۆجێی هەرێمی داگستان، بەهۆی تەقینەوەکەوە نزیکەی 30 کەس کوژراون و زیاتر لە 105 کەسیش بریندار بوون.

هەرێمی داگستان، یەکێکە لەو 83 هەرێمەی کە رووسیای فیدڕاڵ پێکدەهێنن و دەکەوێتە باشووری ئەو وڵاتە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا