پەرلەمانتارێكی عێراق: لە شیلادزێ خەڵك دەستگیركراوەو رادەستی میتی توركی كراوە

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بەپێی زانیارییەكانی ئەوان لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە لەشیلادزێ خەڵك دەستگیركراوەو رادەستی هێزەكانی میتی توركی كراوە.

ئەحمەد حاجی رەشید ئەندامی پەرلەمانی عێراق، بە پۆڵەتیك پرێسی وت، “نامەكەمان گەشتوەتە دەست نێردەی نەتەوەیەكگرتووەكان لەعێراق دوای گەڕانەوەشمان بۆ بەغدا لەسەرەتای مانگی داهاتوو لەگەڵ سەفارەت و كونسوڵی وڵاتان لە عێراق كۆدەبینەوەو هەموو دیكۆمێنتەكان لەبارەی پێشێلكارییەكانی خۆپیشاندانەكانی دەڤەری بادینانەوە رادەستی نوێنەرانی وڵاتان دەكەین”.

جەختی لەوەشكردەوە، بەپێی زانیارییەكانی ئەوان بەهۆی ناڕەزایی لە بوونی هێزەكانی توركیا لە شیلادزێ لەماوەی رابردودا خەڵك دەستگیركراوەو رادەستی میتی توركی كراوە.

وتیشی، “لە دەڤەری بادینان خەڵك رفێنراوەو بێسەروشوێن كراون، تەنانەت كادری حزبی سیاسی كە بەشدارن لە حكومەتا دەستگیركراون، بۆیە لەداهاتوویەكی نزیكدا لەگەڵ خەڵكانی رۆشنبیرو پەرلەمانتارانی دیكەدا هەڵوێستی بەرفراوانتر لە بارەی خۆپیشاندانەكانی بادینانەوە دەخەینەڕوو”.

رۆژی 21ی ئەم مانگە ژمارەیەك پەرلەمانتاری عێراق نامەیەكیان ئاڕاستەی نێردەی نەتەوەیەكگرتووەكان لەعێراق كردو داوایان كرد لە ئاست ئەو پێشێلكارییانە بێدەنگ نەبن كە لە چەند رۆژی رابردودا بەرامبەر خۆپیشاندەرانی زاخۆ ئەنجامدراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا