گەڕاندنەوەی تەرمی قوربانییەکانی نۆکەندی ئینگلیز دوادەخرێت

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpres

گەڕاندنەوەی تەرمی ئەو كۆچبەرە كوردانەی لە بەلەمەكەی نۆكەندی ئینگلیزدا خنكان، بۆ بەرەبەیانی رۆژی شەممە دواخرا.

پێشتر بڕیاربوو تەرمی ئەو كۆچبەرانە بەرەبەیانی سبەی هەینی 24_12_2021، بگەڕێندرێنەوە هەرێمی كوردستان، بەڵام بۆ بەرەبەیانی رۆژی شەممە، دواخراوە.

رۆژی 20 ی ئەم مانگە، جووتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، تەرمی 16 كۆچبەری كورد كە لە نۆكەندی ئینگلیز خنكان لەسەر ئەركی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەگەڕێندرێنەوە هەولێر.

رۆژی چوارشەممە 24-11-2021 زیاتر لە 30 كۆچبەر بە بەلەمێكی چووپەوە هەوڵیاندا بەنێو نۆكەندی ئینگلیزدا خۆیان بگەیەننە بەریتانیا، بەڵام بەلەمەكەیان نقومبوو و 27 كۆچبەریان خنكان، كە ژمارەیەكیان كوردن.

ناوی كۆچبەرە خنكاوەكان بەمشێوەیەن:

– مهاباد ئەحمەد عەلی

– بڕیار حەمەد عەبدولڕەحمان

– موبین رزگار حوسێن

– هەستی رزگار حوسێن

– هەدیە رزگار حوسێن

– كەژاڵ ئەحمەد خدر

– سەركەوت پیرۆت محەممەد

– محەممەد حوسێن محەممەد

– ئەفراسیاب ئەحمەد محەممەد

– مریەم نووری (باران)

– محەممەد قادر عەوڵا

– رێژوان یاسین حەسەن

– موسلیم ئیسماعیل حەمەد

– شكار عەلی پیرۆت

– بڵند شوكری بەكر

– حەسەن محەممەد عەلی

– سیروان عەلیپوور

تەرمی سیروان كە خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستانە، ئێوارەی رۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە گەڕێندرایەوە بۆ كەسوكارەكەی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا