خامنەیی لەبارەی هەڵبژاردنەکانی وڵاتەکەی فەتوایەکی نوێ دەدات

پۆڵەتیک پرێس

ڕابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران فەتوایەکی نوێی بڵاوکردەوەو تێیدا “دەنگی بەتاڵ” لە هەڵبژاردنەکانی وڵاتەکەی حەرام دەکات.

عەلی خامنەیی، ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ ی حوزەیرانی ٢٠٢١، فەتوایەکی لەبارەی هەڵبژاردنەکانی ئێران بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند، ” دەنگی بەتاڵ  بە هەر هۆکارێک بێت ئەگەر ببێتە هۆی لاوازکردنی ڕژێمی ئیسلامی حەرامە”.

دەنگی بەتاڵ  کە بە دەنگی سپیش ناوی دەهێنرێت، لە چەمکی هەڵبژاردندا بە مانای ناڕەزایی دەنگدەر دێت لە کۆی پرۆسەی هەڵبژاردن یاخود ئەو کاندیدانەی بۆ پرۆسەکە  دەستنیشانکراون.

ئەم فەتوایە لەکاتێکدایە پێشتریش عەلی خامنەیی، داوای بەشداری بەرفراوانی خەڵکی لە هەڵبژاردنەکانی ئێران کردبوو کە بڕیاروایە ڕۆژی ١٨ ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت.

بەپێی دوایین ڕاپرسی کە ناوەندی “ئیسپا” ی فەرمی ئەنجامیداوە ڕێژەی بەشداری خەڵکی ئێران لە هەڵبژاردنی ئەمجارەدا تەنها ٣٧٪ دەبێت، کە ئەوەش کەمترین ڕێژەی  بەشداری دەنگدانە لە مێژووی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا