پۆڵه‌تیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
فه‌رهاد تۆفیق وته‌بێژى پارتى سۆسیال دیمو‌كراتى كوردستان، ئاماده‌كانى حزبه‌كه‌ى بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و چۆنیه‌تى به‌ستنى كۆنگره‌ى نائاسایى پارته‌كه‌ى روونده‌كاته‌وه و باس له چاره‌نووسى عه‌بدوڵاى حاجى مه‌حمود له‌ناو پارتى سۆسیال دیمو‌كراتى كوردستان ده‌كات.
فه‌رهاد تۆفیق وته‌بێژى پارتى سۆسیال دیمو‌كراتى كوردستان به‌پۆڵه‌تیك پرێسى راگه‌یاند: له‌كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى له رۆژى هه‌ینى بڕیارى ئه‌وه‌درا، له زووترین كاتدا كۆنگره ببه‌ستین، میكانیزمێكمان داناوه بۆئه‌وه‌ى رۆژه‌كه دیارى بكه‌ین، چونكه به‌ستنى كۆنگره ئاماده‌كارى پێویسته، ده‌بێت لیژنه‌ى په‌یڕه‌وو پرۆگرام و لیژنه‌ى ئاماده‌كارى كۆنگره پێكبهێنرێت و ده‌ست به‌كاربن، هه‌روه‌ها ده‌بێت بزانین كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق كه‌ى ده‌رفه‌تى ئه‌وه‌یان هه‌یه ئاماده‌بن له كۆنگره‌دا.
وته‌بێژى پارتى سۆسیال دیمو‌كراتى كوردستان وتى: به‌پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆمان چوارساڵ جارێك كۆنگره‌ى ده‌ورى ده‌به‌سترێت، ئێستا دوو ساڵ به‌سه‌ر كۆنگره‌ى پێشووماندا تێپه‌ڕیوه، جگه له كۆنگره‌ى ده‌ورى كۆنگره‌ى نائاساییمان هه‌یه كه له‌په‌یڕه‌وى ناوخۆدا ئاماژه‌ى پێدراوه و رێكاره‌كانى دیاریكراوه، ئێمه ئێستا كۆنگره‌یه‌كى نائاسایى ده‌به‌ستین چونكه دووساڵ به‌سه‌ر كۆنگره‌ى رابردوودا تێپه‌ڕیوه.
وتیشى: بارودۆخى ناوچه‌كه‌و پێگه‌ى وڵاتانى هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تى له گۆڕانكاریدایه هه‌رێمیش پریشكى ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ى به‌ركه‌وتووه ، وه بابه‌تى په‌یوه‌ندى نێوان هه‌رێم و حكومه‌تى عێراق و بڕیاره‌كانى دادگاى فیدراڵى پێویستى به‌وه هه‌یه نه‌ك ته‌نها پارتى سۆسیال دیمو‌كراتى كوردستان به‌ڵكو هه‌موو پارته‌كانى تریش به‌خۆیاندا بچنه‌وه و ستراتیجى حزب دیارى بكه‌ن كه به‌رنامه‌ى كاریان به‌جۆرێك دابڕێژنه‌وه كه له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشهات و گۆڕانكاریانه بگونجێت، ئێمه‌ش له‌وچوارچێوه‌یه‌دا بڕیارمانداوه بۆ به‌خۆداچوونه‌وه و دانانى به‌رنامه‌ى كاروستراتیجى حزب به‌خۆماندا بچینه‌وه هاوكاتیش به‌تایبه‌تى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان كه له 10-6-2024 ئه‌نجام ده‌درێت ئه‌وه‌ش دیسان پێویستى به‌خۆئاماده‌كردن و خۆرێكخستنه‌وه‌وه هه‌یه له‌وچوارچێوه‌یه‌دا به‌مه‌به‌ستى به‌خۆداچوونه‌وه و خۆرێكخستنه‌وه بڕیارى به‌ستنى كۆنگره‌ى نائاساییمان داوه.
ده‌رباره‌ى چاره‌نووسى عه‌بدوڵاى حاجى مه‌حمود، وته‌بێژى پارتى سۆسیال دیمو‌كراتى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، كۆنگره كۆمه‌ڵێك ده‌سه‌ڵاتى هه‌یه یه‌كێك له‌و ده‌سه‌ڵاتانه بریتیه له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك و ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى، جگه له گۆڕینى په‌یڕه‌وو پرۆگرام و دانانى به‌رنامه‌ى كار ئه‌و كاته به‌پێى خواستى خۆى و ده‌نگى هه‌ڤاڵانى به‌شداربوو له‌ناو كۆنگره‌دا ئایینده‌ى ئه‌وو هه‌موو ئه‌و كه‌سانه دیاریده‌كات كه تموحى ئه‌وه‌یان هه‌یه له‌ناو سه‌ركردایه‌تى ئه‌م حزبه‌دا درێژه به خه‌باتى خۆیان بده‌ن.
باسى له‌وه‌شكرد، به‌پێى په‌یڕه‌ووپرۆگرام عه‌بدوڵاى حاجى مه‌حمود ده‌توانێت به‌شدارى كۆنگره بكات.
روونیشیكرده‌وه، سه‌رۆكى پارت هیچ كاتێك ئه‌م ورده كێشه‌و ململانێیانه به بابه‌تى گرنگ نازانێت چونكه ئه‌و له هه‌وڵه‌كانى هه‌ڤاڵه‌كانى سه‌ركردایه‌تى و رێكخستن به‌گشتى دڵنیایه، پارتى سۆسیال دیموكرات یه‌ك پارته‌و به‌ك سه‌ركردایه‌تى هه‌یه كه درێژه به خه‌باتى خۆمان ده‌ده‌ین جگه له‌م تێڕوانینه هه‌ر تێڕوانینێكى تر ئه‌گه‌ر هه‌بێت به‌دڵنیاییه‌وه نه‌زۆك ده‌ره‌چێت وه هیچ كه‌سێك خۆى تاقى ناكاته‌وه و یاریه‌كى دۆڕاو ئه‌نجام نادات.
ده‌رباره‌ى ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان وته‌بێژى پارتى سۆسیال دیمو‌كراتى كوردستان وتى: ئێمه به‌دڵنیایه‌وه ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ى كراون بۆخۆئاماده‌كردنن بۆ به‌شدارى له هه‌ڵبژاردن، وه بڕیاردراوه ژوورێكى عه‌مه‌لیاتى هه‌ڵبژاردن دابنرێت وه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا رۆژى 5 ى 3 كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به‌رفراونى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى و به‌رپرسى سه‌رجه‌م ده‌زگاكانى حزبمان هه‌یه تایبه‌ته به‌خۆئاماده‌كردن و دانانى به‌رنامه‌یه‌كى كار بۆبه‌شدارى كردن له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان كاربۆئه‌وه ده‌كه‌ین متمانه‌ى زۆرترین ده‌نگده‌ر به‌ده‌ست بهێنین.