سەرۆکی بەرازیل هەڕەشەی لێدان لە رۆژنامەنوسێک دەكات

پۆڵەتیک پرێس

سەرۆکی بەرازیل هەڕەشەی لێدانی لە رۆژنامەنوسێک کرد ئەوەش لەدوای ئەوەی پرسیاری لەبارەی پەیوەندی هاوسەرەکەی بە فایلەکانی گەندەڵییەوە لێکرد.

جایر بۆلسۆنارۆ لە وەڵامی پرسیاری ئەو رۆژنامەنوسەدا کە لە رۆژنامەی ئۆ گلۆبۆی ناوخۆیی کاردەکات وتی، “زۆر حەزدەکەم بکێشم بە دەمتدا”.

هاوکات، ئەو رۆژنامەنوسە یەکێک بوو لەو کەسانەی لە کاتی سەردانەکەیدا بۆ برازیلیا، چاویان بە بۆلسۆنارۆ کەوت، لەدوای ئەو پرسیارەوە سەرۆکی بەرازیل رەتیکردەوە لێدوان بۆ هیچ کام لە رۆژنامەنوسەکان بدات و شوێنەکەشی بەجێهێشت.

دوای ماوەیەکی کورت لە رووداوەکە، رۆژنامەی ئۆ گلۆبۆ بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە تیایدا ئەو کردەوەیەی بە توندوتیژی دژی یەکێک لە کارمەندەکانی رۆژنامەکە لە قەڵەمدا کە بە کاری پیشەیی خۆی هەستاوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا