پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دەزگای ئاسایشی ھەرێم رایگەیاند، لەدوای بەدواداچوون و چاودێری ووردی بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایش، بەھەماھەنگی لەگەڵ پۆلیسی گومرگی راپەڕین، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە لە سنوری گوندەکانی زەڵێ _زێوکەی ئیدارەی راپەڕین، بۆسە بۆ دوو بازرگانی ماددەی ھۆشبەر دانرا.
لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، لە ئۆپراسیۆنەکەدا تۆمەتباران رووبەڕووی ھێزەکانی ئاسایش و پۆلیس بونەتەوە، تۆمەتباران ھەڵھاتن بۆ ئەودیو سنورەکان.
هێما بەوەشکراوە، دواتر دەستگیرا بەسەر بڕی نۆ کیلۆگرام ماددەی ھۆشبەر لە جۆری کریستاڵ.