تەندروستی سلێمانی: زیاتر لە 68 هەزار كەس ڤاكسینیان وەرگرتووە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت “تائێستا لەسنوری پارێزگای سلێمانی 68 هەزار و پێنج كەس ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە”.

هێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی وردەكاری دوائاماری پێدانی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاو كردەوە و رایدەگەیەنێت “43 هەزار و 624 كەس ژەمی یەكەمی ڤاكسینی دژەكۆرۆنایان وەرگرتوە و 24 هەزار و 318 كەسی دیكەش ژەمی دووەمیان پێدراوە”.

لەئامارەكەدا هاتووە، ئەو هاوڵاتیانەی تەمەنیان لەسەرو پەنجا ساڵەوەیە و ڤاكسینسان وەرگرتووە 27 هەزار و 543 كەسە.

ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتریش ڕەهێڵ فەرەیدون بریکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم ڕاگەیاند“تائێستا نزیکه‌ی 5%ی هاوڵاتیانی هه‌رێم یه‌ک ژه‌م‌و نزیكه‌ی 3%ی هاوڵاتیانیش هه‌ردوو ژه‌مه‌ڤاكسینیان وه‌رگرتووه‌”.May be an image of ‎text that says "‎ئاماری فاکسینی کوفید 19 له پاریزگای سلیّمانی کوی گشتی کوتراو تنبینى 68005 43624 24381 44726 23279 27543 14770 815 8401 5251 1101 کوی گشتی کوتراو کوی گشتی کوی گشتی ژہ می نیر می ئه هاولاتيانه ی ته مه نیان سه روو 50 سال ئہ هاولاتیانه ی نه خوشی دریز خايه نیان یه هه ئه وهاولاتيانه ی نه خوشی شيربه نجه یان یه هه کارمه ندانی ته ندروستی کارمه ندانی هیزه نه منیه كان ثاواره به نابه‎"‎

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا