پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی خراپی ره‌وشی كه‌شوهه‌واوه، گه‌شته‌كانی هاتن و رۆیشتن له فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوه بۆ سلێمانی راگیراون.
کۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانی عێراق رۆژی پێنج شەممە رایگه‌یاند، گەشتەکانی هاتن و رۆیشتن لە نێوان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و سلێمانی راگیراون، بەهۆی خراپی بارودۆخی کەشوهەواوە.
ئەوەشهاتووە، سه‌رجه‌م گه‌شتیاران ئاگادارده‌كه‌نه‌وه به‌تایبه‌ت گەشتی ژماره IA919 له‌فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غداوه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، فڕۆكەكە نەیتوانیوە بەهۆی خراپی رەوشی كەشوهەواوە لە سلێمانی بنیشێتەوە و گەڕاوەتەوە بۆ بەغدا.
ئاماژه‌ی بەوەشکردوە، لە حاڵەتی هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکان یان دەستپێکردنەوەیان و هێوربونەوەی كه‌شه‌كه گەشتیارەکان ئاگاداردەکەنەوە.