ئەمشەو ئەگەری بارینی بەفر لە سلێمانی و دهۆک هەیە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەشناسی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمشەو ئەگەری بەفربارین لە سەنتەری شارەکانی سلێمانی و دهۆک هەیە.

کەشناسی سلێمانی کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت لەگەڵ نمەباران، هەندێک جار ئاستی بارانبارین دەگۆڕێت بۆ بارانی مامناوەند.

وتیشی، ئەگەری بەفربارین لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان هەیە و ئەگەری هەیە لە شەودا بەفربارین بەشێوەی تێکەڵەی بەفر و باران لە سەنتەری شارەکانی سلێمانی و دهۆک دەستپێبکات.

لەبارەی کەشی سبەی پێنجشەممە ئاماژەی بەوەکرد، ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت لەگەل نمە باران لە هەندێ ناوچەى جیا جیا، وە بارینى بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان دەبێت .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا