نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی ئاسیا بە بەرزبوونەوە كرایەوە، دوای ئەوەی رۆژی رابردوو بە بڕی 1 دۆلار بەهای خۆی لەدەستدا.

بەرمیلێك نەوتی برێنتی دەریای باكوور ئەمڕۆ پێنجشەممە 56 سەنت بەرزبووە و بە 76 دۆلار و 79 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، هەروەها نرخی بەرمیلێك نەوتی سووكی تەكساسیش 53 سەنت بەرزبووە و بە 73 دۆلار و 9 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

بەگوێرەی دوایین داتاكانی ئەمریكا نرخی بەكاربەران لە مانگی نیساندا بەرزبوەتەوە، ئەوەش ئەگەری ئەوە زیاد دەكات كە یەدەگی فیدڕاڵی ڕێژەی سود بپارێزێت، ئەوەش رەنگە كاریگەری نەرێنی لەسەر كەمكردنەوەی خواست لەسەر نەوت هەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا