ئیدارەی بایدن هەڵگرتنی سزاکان لەسەر خامنەیی تاوتوێ دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە پێشهاتێکی نوێدا سەبارەت بە گفتوگۆکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران چەند ڕاپۆرتێک ئاشکرایان کردووە، ئیدارەی جۆ بایدن هەڵگرتنی سزاکان لەسەر عەلی خامنەیی تاوتوێ دەکات.

بەرپرسێکی پێشووی ئەمریکا و چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە گفتوگۆکانی بەڕێوەچوو لەگەڵ ئێران ڕایانگەیاندووە، پێشنیاری هەڵگرتنی سزاکان لەسەر عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای ئێران، لەپێناوی فراوانکردنی هەوڵەکانە بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی ٢٠١٥.

بە وتەی ئەو سەرچاوانە، ئەو پرسە لەمیانەی گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکانی نێوان شاندی ئێران و ئەمریکا لە گفتوگۆکانی ڤییەنا  باس کراوە.

تۆڕی NBC  یش لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکیەوە بڵاویکردووەتەوە، “لایەنەکانی گفتوگۆ ئەم پرسەیان وەک بەشێک لە یەکێک لە سەرەکیترین چارەسەرە ناوەندییەکان بۆ گەیشتنەوە بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی خستووەتە بەر باس”.

ئەم پێشهاتە نوێیە لە کاتێکدایە پێشتر ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە وادەی کشانەوەی واشنتن لە گفتوگۆکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران نزیک دەبێتەوە.

چاودێران هۆکاری ئەم لێدوانەیان بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە ئێران ڕەتیکردووەتەوە ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ ئاژانسی وزە نوێبکاتەوە کە تایبەت بوو بە چاودێری کاتی ئاژانسەکە لەسەر ناوەندە ئەتۆمیەکانی تاران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا