پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق، سەردانی شوێنی تاوانی سپایكەری كرد، كە دەكەوێتە (بنكەی سپایكەری ئاسمانی) نزیك كۆشكەكانی سەدام حسێن لەشاری تكریت.
رۆژی شەممە 3_12_2022 نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق، راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیران، سەردانی شوێنی تاوانی سپایكەری لە شاری تكریت كرد، كە لە ساڵی 2014 نزیكەی 1700 قوتابی سەربازی، لەو بنكە ئاسمانییە دەیانخوێند، لە لایەن چەكدارانی داعشەوە كوژران.
سودانی بۆ رۆحی قوربانییان سورەتی فاتیحە خوێندەوە و داوای لەیەزدان كرد، قوربانییانی سپایكەر بە رەحمەتی خۆی شادبكات.
سەرۆكوەزیرانی عێراق وتیشی، تاوانی سپایكەر وەكو مۆركێكی رەش لە ناوچەوانی بكەرانی دەمێنتەوە.
روونیشیكردەوە، دەزگا ئەمنی و یاساییەكان بەردەوامن لە دەستگیركردنی تۆمەتبارە دەستگیرنەكراوەكانی ئەم تاوانە لەناوەوە و دەرەوەی عێراق، بۆ ئەوەی بەسزای دادوەرانەی خۆیان بگەن.