سێ‌ گرووپی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیردەكرێن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوە كردووە، سێ گرووپی بازرگانیكردن بە مادەی هۆشبەریان دەستگیر كردووە و دانیان بە تاوانەكانیاندا ناوە.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان دەڵێت، تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان، دوای كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی بەردەوام و گرتنەبەری رێكارە یاساییەكان، لە رۆژانی 4 و 5ی ئەم مانگە، سێ گرووپی بازرگانیكردن بە مادە هۆشبەرەكانیان دەستگیر كردووە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو سێ گرووپە پێكهاتوون لە 10 كەس و یەكێك لەو گرووپانە هەوڵیانداوە ئافرەت و كچی نەوجەوان بەكاربهێنن بۆ بڵاوكردنەوە و تووشكردنی كەسانی دیكە بەم مادە مەترسیدارە.

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان ئاماژەی بەوەشكردووە، تەواوی دەستگیر كراوان پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە و دانیان بە تاوانەكانیان ناوە و رووبەڕووی یاسا كراونەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا