پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، لێخۆشبوونى 50% پارەى کارەباى (فڕنى سەمون و نانەواخانەکان) بەردەوامە.
ئەمڕۆ یەکشەممە7ی کانونی دووەم، کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە،” ئاگادارى سەرجەم خاوەن فڕنی سەمون و نانەواخانەکانى سنورى پارێزگاى سلێمانى دەکەینەوە، کە داشکاندنی 50%ی پارەى خەرجى کارەباکانیان، بەپێى فەرمانى وەزارەتى کارەبا بەردەوامە”.
ئاماژەی بەوەکرد، بڕیارەکە لە 10/4/2022 ەوە جێبەجێ دەکرێت و دەیانگرێتەوە.
ڕوونیکردەوە، خاوەن فڕنی سەمون و نانەواخانەکان بۆئەوەى سوودمەند ببن بەڵگەنامەکان لەگەڵ خۆیان ببەن بۆبهڕێوهبهرایهتییهكانی دابهشكردنی كارهبا تا کارى داشکاندنەکەیان بۆ بکرێت.