لە حکومەتی عێراقەوە بۆ کۆچبەران: وەرنەوە عێراق و 1000 یۆرۆ وەربگرن

پۆڵەتیک پرێس:
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەو بڕە پارەیەی وەک هاوکاری دەدرێتە کۆچبەرە عێراقییەکان بۆ گەڕانەوەیان بۆ وڵات، زیادکراوە بۆ هەزار یۆرۆ.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق کە ئەمڕۆ شەممە بڵاوکرایەوە باس لەوەکراوە، لەگەڵ لیتوانیا و بیلاڕووسیا گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێک بۆئەوەی هەر کۆچبەرێک بگەڕێتەوە عێراق هەزار یۆرۆی پێبدرێت.

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق باسی لەوەشکردووە، پیشتر هەر کۆچبەرێکی عێراقی بگەڕایەتەوە 300 یۆرۆی وەک هاوکاریی دەدرایە، بەڵام ئێستا ئەو پارەیە بۆ هەزار یۆرۆ زیادکراوە.

باس لەوەشکراوە، عێراق لەگەڵ لیتوانیا ڕێککەوتووە بۆ گواستنەوەی خێمەی پەنابەران لەسەر سنورەوە بۆ نێو پایتەختی ئەو وڵاتە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا