دابەزینی نرخی لیرە توركیا رووبەڕووی داڕمانی ئابووری دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكی لەراپۆرتێكیدا بڵاویكردەوە، بەهۆی دابەزینی بەهای لیرەی توركییەوە لەماوەی كەمتر لەدووساڵی داهاتوودا توركیا رووبەڕووی قەیرانێكی قوڵی دارایی دەبێتەوە.

رۆژنامە ئەمریكییەكە باسی لەوەكردووە، لەسەر ئاستی دەرەوە جوڵەكانی توركیا كاریگەری نەرێنی لەسەر هێزی ئابوری ئەو وڵاتە دروستكردووە، ئەوەش بووەتە هۆی دابەزینی زیاتری نرخی لیرە.

هاوكات نیۆرك تایمز كاریگەرییەكانی پەتای كۆرۆناشی لەسەر ئابووری ئەو وڵاتە خستوەتەڕوو.

لەئێستادا ئابووری توركیا بەدۆخێكی ناجێگیردا دەڕوات و دراوی ئەو وڵاتە بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی دابەزینی بەردەوام بەخۆیەوە دەبینێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا