سكاڵایەكی نوێ‌ دژی سەلاحەدین دەمیرتاش تۆماردەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

داواكاری گشتی توركیا دۆسیەیەكی نوێ لە دژی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشوتری هەدەپە دەكاتەوە، لە دۆسیەكەدا دەمیرتاشی بە پڕوپاگەندە بۆ رێكخراوی تیرۆر تۆمەتبار كردووە.

ئەحمەد ئاڵتون، داواكاری گشتی كە داواكارینامەی دۆسیەی كۆبانێی بۆ داخستنی پارتی دیموكراتی گەلان “هەدەپە” ئامادەكردووە، دۆسیەیەكی نوێی لە دژی دەمیرتاش كردوەتەوە، كە لەلایەن داواكاری گشتی كۆماری ئەنكەرەوە پێشكەش بە 17 ەمین دادگای سزا قورسەكانی ئەنكەرە كراوە، لە دۆسیەكەدا دەمیرتاشی بە پڕوپاگەندە بۆ رێكخراوی تیرۆر تۆمەتبار كردووە.

لە راپۆرتەكەدا كە پێشكەش بە دادگا كراوە بانگەشەی ئەوە كراوە دەمیرتاش لە 16 ی تشرینی دووەمی 2013 پەیامی “بژی سەرۆك ئاپۆ”ی بڵاوكردوەتەوە، ئەوەش پڕوپاگەندەیە بۆ رێكخراوی تیرۆر، داواشكراوە لە 1 تا 5 ساڵ سزای زیندانی بەسەردا بسەپێنرێت، بەڵام تائێستا داواكارییەكە لەلایەن دادگای سزای قورسی ئەنكەرەوە قبوڵ نەكراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا