پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە ناوچەی سیتەکی سلێمانی تەرمی گەنجێک دۆزرایەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست میدیاکان کەوتووە، ئەمڕۆ شەممە، لەناوچەی سیتەک لەنزیک شاری سلێمانی تەرمی گەنجێک دۆزراوەتەوە.
بەپێی وتەی باوکی، کە بە پۆلیسی ڕاگەیاندووە، شەوی ڕابردوو کوڕەکەی سویچی ئۆتۆمبێلەکەی بردووە و لەکاتی شۆفێریدا کەوتووەتە ناو شیوێکەوە و گیانی لەدەستداوە.
باسی لەوەشکرد، دوای نەهاتنەوەی کوڕەکەی و دوای گەڕان و بەدواداچوون بۆی هاوڵاتیان پێیان ڕاگەیاندووە، ئۆتۆمبێلێک لەسەر ڕێگای گوندی چنگیان-باراو کەوتۆتە شیوێکەوە، دوای ئەوەی دەچنە شوێنی ڕووداوەکە دەبینن کوڕەکەیان لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا گیانیلەدەستداوە.