میتی تورك بەرپرسێکی باڵای پەکەکە لە هەرێمی كوردستان دەڕفێنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاژانسی فەرمیی توركیا بڵاویكردەوە، تیمەكانی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەكانی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی توركیا ناسراو بە “میت” لە ئۆپەراسیۆنێكی تایبەتدا، كەسێكی داواكراوی پەكەكەی لە هەرێمی كوردستان رفاندووە و دواتر بردوویانەتە توركیا.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ئەمنییە تایبەتەكانەوە بە میدیای توركیا دراون، جیمشیت دەمیر كە ناوی خوازراوی “پیرۆ كاركەر” بووە و ناوی لە لیستی سووری داواكراوانی تیرۆر لە توركیا و لیستی سووری داواكراوانی ئینتەرپۆلدایە، لە ئۆپەراسیۆنێكی تایبەتی، دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی توركیا “میت” دەستگیركراوە و دەستبەجێ رەوانەی ئەنقەرە كراوە.

هیچ زانیارییەك لەبارەی شوێن و رۆژی دەستگیركردنەكەی بڵاونەكراوەتەوە، تەنیا باس لەوە كراوە كە لە هەرێمی كوردستان دەستگیركراوە.

بەگوێرەی زانیارییەكان، جیمشیت دەمیر لە ساڵی 2009 لە شاری ئاگری باكووری كوردستان چووەتە ریزەكانی پەكەكە، سەرەتا لە چیای تەندورەك لە نێوان ئاگری و وان وەك گەریلا مەشق و راهێنانی پێكراوە، دواتر نێردراوەتە هەرێمی كوردستان.

ئاماژە بەوەشدراوە كە جیمشیت لە ناوچەكانی قەندیل، خواكوڕك و گارە ئەركی پێدراوە، ساڵی 2014 نێردراوەتە سووریا و لەنێو پەیەدە و یەپەگە بەرپرسیارێتی وەرگرتووە و دواجار گەڕێندراوەتەوە قەندیل.

لە كاتی ئامادەبوونی بۆ گەشتكردن بەرەو ئەوروپا، لە ئۆپەراسیۆنێكی تایبەتدا دەستگیركرا و رەوانەی ئەنقەرە كرا.

تا ئێستا پەكەكە بە فەرمی هیچ كاردانەوەیەكی بەرامبەر ئەو هەواڵە نەبووە و روونكردنەوەی نەداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا