داوای هاوکاری بەپەلە دەکرێت بۆ هاوڵاتیانی عێراقی

پۆڵەتیک پرێس

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق داوا دەکات، چاودێری بارودۆخی هاوڵاتیانی عێراقی بکرێت لە دوو وڵاتی ئەوروپیدا.

ئیڤان فایەق جابرو وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ئەمڕۆ شەممە، داوا لە کەریم نوری بریکاری وەزارەتەکەی دەکات چاودێری، بارودۆخی هاوڵاتیانی عێراقی بکات لە وڵاتی بێلاڕوسیا و لیتوانیا.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند”دەرکردنی ئەو فەرمانە دوای پێکهێنانی لیژنەیەک بووە، لە لایەن ئیڤان فایەق جابرو وەزیری کۆچ و کۆچبەران، لەسەر بنەمای ئەو فەرمانانەی لە چوارشەممەی ڕابردوودا لە لایەن سەرۆک وەزیرانەوە دەرکرا”.

جابرو وتیشی، “ئێمە لە نزیکەوە چاودێری ئەو ڕاپۆرت و هەواڵانە دەکەین کە دەرابرەی، هاوڵاتینای عێراقی لە لیتوانیاو بێلاڕوسیاوە پێمان دەگات، هەروەها چاوەڕێی کۆمسیۆن دەکەین بە هاوبەشی وەزارەتی دەرەوە و لایەنە پەیوەندیدارەکان، بۆ اەوەی هاوکاری بەپەلەیان پێشکەش بکەن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا