عێراق رێگەنادات پڵنگە بریندارەكەی دهۆك رەوانەی دەرەوە بكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تیمی پاراستنی پڵنگی كوردستان رایگەیاند، وەزارەتی ژینگەی عێراق مۆڵەتی ناردنە دەرەوەی ئەو پڵنگە دەگمەنەی پێنەداون كە سەرەتای ئەمساڵ لە سنوری پارێزگای دهۆك بەهۆی تەڵەوە برینداربو و دواتر قاچی بڕدرایەوە.

سەرەتای ئەمساڵ لە گوندی (زرێزە)ی سەر بە قەزای باتیفا بەهۆی ئەوەی پێی بەر تەڵە كەوت، پڵنگێكی دەگمەن برینداربو و دواتر نەشتەرگەری بۆ كرا و پێیە بریندارەكەی بڕدرایەوە، پاشان برایە باخچەی ئاژەڵانی دهۆك و بریاردرا رەوانەی دەرەوەی وڵات بكرێت.

رۆژی سێشەممە 14_6_2022، هانا ڕەزا، بەڕێوەبەرو دامەزرێنەری پرۆگرامی پاراستنی پڵنگی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد: ئەم پڵنگە لەڕوی جیناتەوە گرنگیەكی زۆری هەیەو دەكرێت سودی هەبێت لەڕێی ناردنی بۆ باخچەیەكی ئاژەڵان كە ئەندامە لە دامەزراوەی ئەوروپی ئیزاو بەو هۆیەشەوە ئێمە هەمو ڕێو شوێنە فەرمیەكانمان گرتەبەر و كەسانی پسپۆڕو شارەزامان ڕاسپارد كە هاوكارمان بن لە پاراستنی بۆماوە مادەی ئەم پڵنگە كە سامانێكی گرنگی نیشتیمانییە و بە خۆشحاڵییەوە كەسانێك كە لە سەرتاسەری جیهاندا شارەزاو پسپۆڕی ناسراو باوەڕپێكراون هاتنە سەر خەت و داواكەیان قبوڵ كردین.

ئەوەشی خستەڕو، بەڵام وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئەم داوایەی ئێمەیان ڕەت كردەوە بەو بیانوەی كە “خۆیان لە عێراق هەمو پسپۆڕییەك و شوێنی تایبەتیان هەیە كە زۆربون بەم پڵنگە بكەن.”

ئاماژەی بەوەشداوە كە سەرەڕای هەوڵی ئێمە لە تێگەیاندنی ئەو لایەنەو سەلماندنی ئەوەی كە پسپۆڕی لەو جۆرە لە عێراقدا بونی نییە، ئەوان سورن لەسەر ئەو بڕیارەی خۆیان.

جەختیشی كردۆتەوە هێشتنەوەی پڵنگەكە لە باخچەی ئاژەڵان وادەكات كە ئەگەری سودبینین لە بۆماوە مادەی ئەم پڵنگە ڕۆژ بەڕۆژ كەمتر بێتەوە و ئەگەری توشبونی پڵنگەكەش بە نەخۆشی و لەدەستدانی زیاترەو هەمو ئەو هەوڵ و ماندوبونەی ئێمەو ئەو كەس و لایەنانەی بەشداربون لە ڕزگاركردنی ئەم پڵنگەدا بەهەدەر ببرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا