“هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال هێواشە”

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارێزگاری موسڵ ڕایگەیاند، هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال هێواشە. دەشڵێت، “دروستکردنی فەوجی فریاکەوتن لە پێکهاتەی ئێزدییەکان هاوکاری گەڕانەوەی ئاوارەکان دەبێت”.

نەجم جبوری، پارێزگاری موسڵ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری موسڵ لەمیانەی بەشداریکردن لە یادی چوار ساڵەی ڕزگارکردنی شارەکە لە دەستی داعش ڕایگەیاند، جێبەجێکردنی ڕێککەوتنمای شنگال نەوەستاوە بەڵام هەنگاوەکانی زۆر بەهێواشی بەڕێوەدەچن.

جبوری وتیشی، “ئیدارەی ناوخۆیی پارێزگای نەینەوا کاردەکات بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارە ئێزدییەکان بۆ شنگال و بۆ ئەم کارەش پەیوەندییان پەیوەندییان بە کەسایەتیە ئاینی و عەشاییرییەکانەوە کردووە لەو بارەیەوە ئاوارەکان ئاگادار بکەنەوە.

پارێزگاری موسڵ ئاماژەی بەوەش کرد، “دروستکردنی فەوجی فریاکەوتن لە پێکهاتەی  ئێزدییەکان سەر بە وەزارەتی ناوخۆ هۆکارێکی گرنگە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان چونکە جۆرێک لە متمانە و دڵنیاییان بۆ دروست دەبێت و ئاسایشی ناوچەکەش دەپارێزن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا