قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق کۆبوونەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، پێشوازی لە گرێگۆری گاڵیگن، باڵیۆزی کەندا لە عێراق کرد و تاوتوێی چەند پرسێکی گرنگ لە کۆبوونەوەی نێوان هەردوولادا کرا.

ئەمڕۆ دووشەممە14ی ئاب، قوباد تاڵەبانی، لە کۆبوونەوەکەدا لە هەولێر، کە بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکی باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق ڕێکخرابوو، ستایشی باڵیۆز گرێگۆری گاڵیگنی کرد، بەهۆی ئەوەی لەماوەی ئەرکەکەیدا ڕۆڵی گرنگی لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و وڵاتی کەنەدادا بینیوە و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، لە کۆبوونەوەکەدا بەبۆنەوی دەستبەکاربوونی وەک بەرپرسی نوسینگەی باڵیۆزخانەی کەنەدا لە هەولێر پیرۆزبای لە تامی ئەمیز، کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا، پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا تاوتوێکرا و هەردوولا هاوڕابوون لەبارەی پەلەکردن لە چارەسەرکردنی سەرجەم کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لە ڕێگای گفتوگۆ و لێکتێکەیشتنەوە و بەشێوەیەک بێت لە بەرژەوەندی هەروولادا.

هاوکات، پەسەندکردنی یاسای نەوت و گاز یەکێکی دیکە بوو لە تەوەری کۆبوونەوەکەوە و لەوبارەیەوە قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، “یاسای نەوت و گاز بابەتێکی هەستیارە و بۆ ئەوەی بە شێوەیەک پەسند بکرێت کە لە بەرژەوەندی هەموو عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە بێت، پێویستیی بە گفتوگۆ و دانووستانی زیاتر هەیە لەنێوان لایەنەکاندا، هۆشداریشیدا کە لایەنە کوردستانییەکان بە یەکڕیزی و یەک گوتارییەوە بەشداری لە گفتوگۆکانی یاسای نەوت و گازدا بکەن تا بتوانن بە قورساییەکی زیاترەوە داکۆکی لە مافە دەستورییەکانی هەرێم بکەن”.

لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە کە لە کۆبوونەوەکەدا باسی لێوەکرا جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە هەڵبژاردن لەو وادەیەی لەلایەن سەرۆکایەتی هەرێمەوە دیاریکراوە بەڕێوەبچێت و لایەنە سیاسییەکانیش بەمەبەستی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێکەرد ئەو ماوەیەی لەبەردەستدایە پێویستە لەڕێگای گفتوگۆوە چارەسەرێکی گونجاو بۆ کێشەکان بدۆزنەوە.

باڵیۆزی کەنەدا، ڕۆڵی قوباد تاڵەبانی لە پرۆسەی ڕیفۆرم و بە ئەلیکترۆنیکردنی دامەزراوەکانی حکومەت بەرز نرخاند و داوایانکرد هەوڵەکانی چاکسازی و بە ئەلیکترۆنیکردنی حکومەت لەپێناو حکومڕانییەکی باشتر بەردەوام بێت، لەبارەیەشەوە قوباد تاڵەبانی جەختیکردەوە، پلانیان هەیە هەنگاوەکانی چاکسازی و حکومەتی ئەلیکترۆنی فراوانتر بکەن و لەم چوارچێوەیەشدا داوایکرد کەنەدا زیاتر هاوکاری حکومەتی هەرێم بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا