بەشێک لە شرۆڤەکارانی ئابووری ئەمریکا هۆشداری لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەدەن و دەڵێن، ڕەنگە نرخی بەرمیلێک نەوت 200 دۆلار تێبپەڕێنێت.
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی بڵاویکردەوە، “دۆخی ئابووری جیهان ڕەنگە بەرەو خراپتر بڕوات، بەجۆرێک ڕەنگە بەهۆی سزا نوێیەکانی یەکێتی ئەوروپا و بەریتانیا بۆسەر ڕوسیا، لە کۆتایی ئەمساڵدا نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزببێتەوە”.
بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، ئەو وڵاتانەی هەوڵی یارمەتیدانی ئۆکرانیا دەدەن سەرنجیان خستووەتەسەر ئامانجێکی هەڵە، بەجۆرێک سەرنجیان خستووەتەسەر کەمکردنەوەی هەناردەی وزەی ڕوسیا لەبری کەمکردنەوەی ئەو دەستکەوتانەی ڕوسیا بەدەستیهێناوە.
ئەوەش هاتووە، تەنها لە مانگی ئایاردا ڕوسیا ڕۆژانە 883 ملیۆن یۆرۆی لە هەناردەی نەوت دەستکەوتووە، لەکاتێکدا ئەم ڕێژەیە لە مانگی ئایاری ساڵی 2021دا 633 ملیۆن یۆرۆ بوو.
لە ڕۆژنامەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەوروپا زیانی گەورەی بە ئابووری خۆی گەیاندووە، بەبێ ئەوەی توانیبێتی زیان بە داهاتی نەوتی ڕوسی بگەیەنێت.
قەیوان گروپ
مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا