توركیا ساڵێكە رێگا بەبینینی ئۆجەلان نادات

پۆڵەتیك پرێس

پارێزەری ئۆجەلان رایگەیاند، ماوەی ساڵێكە توركیا رێگەیان نادات چاویان بە عەبدوڵا ئۆجەلان بكەوێت.

ئیبراهیم بیلماز پارێزەری عەبدوڵا ئۆجەلان بە میدیای ئەلعەرەبیەی راگەیاندووە، لەدوای حەوتی ئابی ساڵی ٢٠١٩ەوە، نەیانتوانیوە وەڵامێكی ئەرێنییان بۆ چاوپێكەوتنی ئۆجەلان دەست بكەوێت، ئەوەش دەخاتەڕوو هیچ هەواڵێك لەبارەی رەوشی تەندروستی ئۆجەلانەوە نازانن.

بیلماز دەڵێت، “لەگەڵ ئەوەی هەموو هەفتەیەك دوو جار و لە رۆژانی چوارشەممە و هەینی داوای بینینی رێبەری پەكەكە دەكەین، بەڵام وا زیاتر لە ساڵێكە نەمانتوانیوە چاومان پێیبكەوێت”.

لە كۆتاییەكانی نیسانی رابردوو، ئەنقەرە بۆ یەكەمجار و دوای ٢١ ساڵ زیندانیكردن، رێگەی بە ئۆجەلاندا بەمەبەستی دڵنیاییدان لەبارەی تەندروستییەوە پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەدی برای بۆماوەی كەمتر لە نیو كاتژمێر ئەنجام بدات.

لە ناوەڕاستی شوباتی ساڵی ١٩٩٩ەوە لە هەڵمەتێكی هەواڵگیریدا كە چەند وڵاتێك تێیدا بەشداربوو توركیا عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری پەكەكەی دەستگیركرد لەوكاتەشەوە لە دورگەی ئیمرالییە كە دەكەوێتە باشوری دەریای مەڕمەڕە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا