سێ‌ كارمەندی هاتووچۆی دەربەندیخان تووشی شێرپەنجە دەبن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان دەڵێت، كارمەندانی هاتوچۆ بەهۆی ئەوەی زیاتر لەسەر شەقام دەمێننەوە و بەركەوتنیان بە گازە زیانبەخشەكانی دوكەڵی ئۆتۆمبێل زیاتر هەیە كە هۆكارێكی دیاری توشبون بەشێرپەنجەیە، لەئێستادا تەنها لە سنوری دەربەندیخان سێ كارمەندی هاتوچۆ توشی شێرپەنجە بون.

جاسم محەمەد عەلی خان، بەڕێوەبەری هاتوچۆی قەزای دەربەندیخان بە ترافیك ئێف ئێم-ی راگەیاندوە، كارمەندانی هاتوچۆ بەراورد بە هاوڵاتیانی دیكە ئەگەری توشبونیان بە نەخۆشی شێرپەنجە زیاترە، ئەویش بەهۆی ئەوەی كارمەندانی هاتوچۆ بەراورد بە هاوڵاتیانی دیكە زۆرتر لەسەر شەقامەكانن‌ و ڕۆژانە زیاتر بەركەوتنیان هەیە لەگەڵ ژینگە‌و هەمو ئەو گازە مەترسیدارانەی لە بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكانەوە تێكەڵ بە ژینگە دەبن.

وتیشی: تا ئێستا بە تەنها لە قەزای دەربەندیخان سێ‌ كارمەندی هاتوچۆ توشی نەخۆشی شێرپەنجە بون، كە دوانیان ئەركی ڕۆژانەیان لە تونێلی دەربەندیخاندا بوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا