ئاگاداریەك بۆ ئەو هاوڵاتیانەی ڤاكسین وەردەگرن

پۆڵەتیك پرێس

تەندروستی هەولێر ئاگاداری ئەو هاووڵاتیانە دەكاتەوە كە ڤاكسینی دژە كۆرۆنا وەردەگرن، لە 24 كاتژمێر بۆ 72 كاتژمێر نیشانەیان لێدەركەوت بە كاردانەوەیەكی ئاسایی وەریبگرن.

تائێستا سێ جۆر ڤاكسین بە ناوەكانی سینۆفارمی چینی، ئەسترازینكای بەریتانی و فایزەری ئەمریكی لەهەرێمی كوردستان بەردەستە، بەڵام بەكار هێنانی دوو جۆر لەو ڤاكسینانە لەلایەن هاوڵاتیانەوە كاردانەوەی لێكەوتەوە بەهۆی دەركەوتنی چەند نیشانیەك دوای بەكارهێنانیان، بەوهۆیەوە لەچەند وڵاتێك كێشەیان بۆدروستبوو راگیران.

بەڕێوەەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە ئاگاداریەكدا بڵاویكردووەتەوە، هەر هاوڵاتیەک ڤاکسینی دژە کۆڕۆنای وەرگرت بۆی هەیە دوای وەرگرتنی ڤاکسین لە ٢٤ کاژمێر بۆ ٧٢ کاژمێر ئەم ماکانەی لەسەر بەدیار کەوێت وەك تا، ئازاری لەش و سەر ئێشە، بەکاردانەوەیەکی ئاسایی دادەنرێت و لەهەموو پێدانی ڤاکسینێک ئەم نیشانانە بۆی هەیە بەدەرکەوێت.

لەزانیاریەكانی ئاگارەیەكەی تەندروستی هەولێردا هاتووە، بۆ زانیاری زیاتر و دڵنیابوون پێویستە سەردانی ئەو بنکە تەندروستیە بکەیت کە ڤاکسینی دژە کۆڕۆنات لێ وەرگرتووە یاخود فریاکەوتنەکان بۆ مەبەستی پشکنین و چارەسەر وە دڵنیابوون لە سەلامەتی باری تەندروستی، بۆئەم مەبەستەش لێژنەیەکی زانستی تایبەت بەم بابەتە پێکهێنراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا