وەزارەتی ناوخۆ: 10 هەزار كەس لە بازرگان و بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند، بەدرێژایی ئەمساڵ زنجیرەیەك هەڵمەتیان لە ژمارەیەك ناوچەی جیاجیا ئەنجام داوە و لەو هەڵمەتانەشدا 10 هەزار كەس لە بازرگان و بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون.

لیوا سەعد مەعن، بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و ڕاگەیاندن رایگەیاند:ماددە هۆشبەرەكان لە دەرەوە، بەشێوەی قاچاغ دەهێندرێنە ناو عێراقەوە.

لەلایەكی دیكەوە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی لە راگەیەندراوێكدا، دەستبەسەرداگرتنی چوار كیلۆ و 800 گرام ماددەی هۆشبەری لە پارێزگای ئەنبار لەلایەن هێزەكانی ئاژانسی هەواڵگریی و لێكۆڵینەوەی فیدڕاڵیی سەر بە وەزارەتی ناوخۆوە راگەیاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا