هەڵوێستی نوێی بافڵ تاڵەبانی لەبارەی دۆخی نێوخۆیی یەکێتی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ستایشی هەوڵ و ماندووبوونی هێزەكانی ئاسایشی كرد و رایگەیاند، ئێوە پارێزەری ئارامیی و سەقامگیرین، ماندووبوون و قوربانیدانتان لەبیر ناكەین و بەڕێزەوە لە كار و چالاكییەكانتان دەڕوانین و وتیشی، لای یەكێتی ئاسایش و ژیان و كاروكاسبی خەڵك هێڵی سوورە و نابێت بەهیچ شێوەیەك لەبەرامبەر تاوانكاران و پێشێلكارانی یاسا لێبووردە بن و دەبێت رادەستی یاسا بكرێن، ئێمەش بەهەموو شێوەیەك پشتیوانتان دەبین.

هاوسەرۆک جەختی لەگۆڕانکاری و چاکسازییەکانی ناوخۆی یەکێتی کردەوە و رایگەیاند، لەمەودوا بەهیچ شێوەیەک رێگە نادەین دەزگا ئەمنییەکان بۆ بەرژەوەندی تایبەت بەکاربهێنرێن و تێکەڵ بە کێشە کەسیی و سیاسییەکان بکرێن، چاودێریکردنی ژیانی خەڵک، کەسایەتییە سیاسی و گشتییەکان لەڕێگەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكان و هۆكارە تەكنەلۆجییەكانەوە هێڵی سوورە و جێگای قبووڵ نییە.

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە یاوەری چەتۆ ساڵح، بریكاری وەزارەتی ناوخۆ و ئەژی ئەمین، سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری-زانیاریی هەرێم سەردانی هەریەك لە دكتۆر خەسرەو گوڵ، سەرۆكی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان و هیوا ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی كرد.

لە دیدارێكدا كە لیوا حەكیم كەریم، بەڕێوەبەری نوسینگەی دەزگای ئاسایش ئامادەبوو، گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی ئەمنی، هەماهەنگی و هاوكاری زیاتری نێوان دەزگا ئەمنییەكان كرا بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایش و رووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێكی نەخوازراو كە زیان لە سەقامگیری ناوچەكە بدات.

دكتۆر خەسرەو گوڵ پلان و ستراتیژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی بۆ پاراستنی ئارامیی هەرێم و رووبەڕووبوونەوەی مەترسییە ئەمنییەكان خستەڕوو و ئاشكرایكرد، لەماوەی رابردوودا دوور لەچاوی میدیا دەیان شانەی نوستووی تیرۆریستانی داعش ئاشكرا و دەستگیركراون و راپێچی دادگا كراون. بەهەماهەنگی هێزەكانی پێشمەرگە، دژەتیرۆر و هێزەكانی ناوخۆ بەردەوام لە ئەركداین و ئەركی ئێمەیە پارێزگاری لە ئاسایش و ئارامی ناوچەكە بكەین و سەروماڵی خەڵك پارێزراو بێت. بۆیە لەبەرامبەر جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگاش چاوپۆشی لەكەس ناكرێت و رێگە بەهیچ كەسێكیش نادرێت ناوی ئاسایش بۆ بەرژەوەندی شەخسی و مەرامی تایبەت بەكاربهێنێت.

لەبەرامبەردا بافڵ تاڵەبانی ستایشی هەوڵ و ماندووبوونی هێزەكانی ئاسایشی كرد و رایگەیاند، ئێوە پارێزەری ئارامیی و سەقامگیرین، ماندووبوون و قوربانیدانتان لەبیر ناكەین و بەڕێزەوە لە كار و چالاكییەكانتان دەڕوانین. لای یەكێتی ئاسایش و ژیان و كاروكاسبی خەڵك هێڵی سوورە و نابێت بەهیچ شێوەیەك لەبەرامبەر تاوانكاران و پێشێلكارانی یاسا لێبووردە بن و دەبێت رادەستی یاسا بكرێن، ئێمەش بەهەموو شێوەیەك پشتیوانتان دەبین.

لەدرێژەی دیدارەكەدا هاوسەرۆك جەختی لە گۆڕانكاری و چاكسازییەكانی ناوخۆی یەكێتی كردەوە و رایگەیاند، لەمەودوا بەهیچ شێوەیەك رێگە نادەین دەزگا ئەمنییەكان بۆ بەرژەوەندی تایبەت بەكاربهێنرێن و تێكەڵ بە كێشە كەسیی و سیاسییەكان بكرێن، چاودێریكردنی ژیانی خەڵك، كەسایەتییە سیاسی و گشتییەكان لە ڕێگەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكان و هۆكارە تەكنەلۆجییەكانەوە هێڵی سوورە و جێگای قبووڵ نییە، دەبێت بەبڕیاڕی دادوەر و لەژێر رێنمایی بنەماكانی مافی مرۆڤ ئەركەكانتان ئەنجام بدەن. ئەركی ئێوە جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگا و پاراستنی سەقامگیری ناوچەكەیە. دەبێت كەشێكی لەبار و ژیانێكی ئارام بۆ خەڵكە خۆشەویستەكەمان فەراهەم بكەن و هەست بەپارێزراوی بكەن.

                 

                 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا